لێڤیەکان 19:34، ئیشایا 49:6، لوقا 23:34، مەتا 22:10، کردەوەکانی پێغەمبەران 7:59-60، یەکەمی پەترۆس 3:9- 15 عیسا پێی گوتین دوژمنەکانمان خۆش بوێت و دوعایان بۆ بکەین. (مەتا ٥:٤٤)

پەیمانی کۆن پێمان دەڵێت ڕقمان لە گەلان نەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە خودا پلانێکی هەیە بۆ ڕزگارکردنی ئەو نەتەوەکان. (لێڤیەکان ١٩:٣٤، ئیشایا ٤٩:٦)

کاتێک عیسا لە خاچ درا، لە خودا داوای لێکرد کە لەو کەسانە خۆش بێت کە کوشتوویانە. (لووقا ٢٣:٣٤)

عیسا بە مەتەڵ ئاهەنگی ڕزگاری لە ئاسمان ڕوونکردەوە، و پێی وتن کە هەم چاکەکاران و هەم خراپەکان بانگهێشتی ئاهەنگەکە بکەن. (مەتا ٢٢:١٠)

تەنانەت ستیڤنیش کە لە کاتی بانگەشەی ئینجیلدا کوژرا، دوعای دەکرد ئەوانەی کوشتوویانە ڕزگاریان بێت. (ئەکەد ٧:٥٩-٦٠)

پەترۆس پێی گوتین کە خراپە لە بەرامبەر خراپەدا نەدەینەوە، بەڵکو دوعا بکەین تا ڕزگاریان بێت. ئاخر هۆکاری ئەوەی کە دەبێت دوژمنەکانمان خۆش بوێت بۆ ئەوەیە کە ڕزگاریان بێت. (٢ پەترۆس ٣: ٩-١٥)